چاوخشاندنێك بەسەر كۆمپیوتەری سێرڤێس ستۆدیۆدا

چاوخشاندنێك بەسەر كۆمپیوتەری سێرڤێس ستۆدیۆدا
ركابەری نێوان ئەپل و مایكرۆسۆفت بەرەو قۆناغێكی دیكە هەنگاوی دەنێت، مایكرۆسۆفت سەرەنجام توانی ئەو بەڵێنەی دابووی بیهێنێتە دی و یەكەمین كۆمپیوتەری بەبێ كەیسی خۆی واتە (surface studio) بەرهەم بێنێت. كۆمپیوتەرێك كە هیچ كەیسكی لەگەڵ نییە و تەنیا شاشەیەكی 28 ئینجییە كە بەرای مایكرۆسۆفت تەنكترین شاشەیە لە جیهاندا.. واتە كەمتر لە (س.م) و نیوێك. كوالیتییەكەی 13.5 ملیۆن پیكسلە كە 63% زیاتر لە تەلەڤزیۆنێكی K4.
كۆمپیوتەری ناوبراو هەر لەناوەكەیدا دیارە، تایبەتە بە وێنەگر و ئەوانەی كاری ستۆدیۆ و ئەركی گرافیك و نەخشەسازی ئەنجام دەدەن.
Top