ماوسێكی بە دیزانێكی تایبەتەوە

ماوسێكی بە دیزانێكی تایبەتەوە
زۆربەی ئەو ماوسانەی هەتا ئێستا بەرهەم هاتوون دیزاین و ستایلان گەر وەك یەكیش نەبێت لێك نزیكن، بەڵام كۆمپانیای شیائومی نیازی هەیە گۆڕانكاری بەسەر ستایلی ماوسدا بێنی و ماوسێكی تایبەتی بەرهەم هێناوە. شێوازی مۆبایلەكە زۆر وەك ئامێری (رێبەر كویك) دەچێت.
چوارچێوە و پێكهاتەی رووپۆشی ماوسەكە لە ئەلۆمینیۆم دروستكراوە. هەربۆیە كێشی كەمی هەیە و تەنیا 77 گرامە.. لە خوار ماوسەكە دوگمەی پاوەر هەیە، بلوتوس هەستەوەری ئیپتیكالیش هەر لەژێرەوەی ماوسەكەیە. ماوسەكە لە رێگای بلوتوس 4 و یان وای فایەوە بە كۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە. ماوسەكە لە یەك كاتدا لەگەڵ دوو ئامێر دەبەسترێتەوە و هەتا 10 مەتر دوور لە كۆمپیوتەریش كار دەكات.
Top