چاودێر و دایەنی دیجیتالی

چاودێر و دایەنی دیجیتالی
پرسیارێك كە رەنگە لەزەینی زۆربەتاندا بێ و بچێ، ئایا جیهانی تەكنەلۆژیای نوێ هەتاكوێ دەڕوا و هیچ شتێك ماوە هەنگاوی بۆ نەنابێ؟ هەموو شتێك بۆتە سمارت و دیجیتالی تەنانەت چی وای نەماوە منداڵ و دایك و باوكی دیجیتالیش بكەونە بازاڕەوە.. نموونەكەی ئامێری Vivobabyیە، كە بە لەلە یا دایەن و چاودێری منداڵ ناسراوە. چاودێرێكی وردی كۆرپەی ساوا دەكات، وەك پلەی گەرمی. لێدانی دڵ، جوڵە و شوێنی منداڵ، رێژەی خەو و نووستن و زۆر زانیاری دیكەش ئەم زانیارییانە لە رێگای ئاپێكەوە بۆ مۆبایلی بەخێوكەرانی منداڵ بەڕێ دەكات، ئەگەر كێشەیەك هەبێت زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات.
Top