پرۆگرامێكی بەهێز بۆ رێكخستنەوەی وێنەكان

پرۆگرامێكی بەهێز بۆ رێكخستنەوەی وێنەكان
ئەوانەی وێنەیەكی زۆریان لەسەر كۆمپیوتەرە، رەنگە نەزانن باشترین و بەهێزترین پرۆگرام بۆ رێكخستنەوەی وێنەكان و دروستكردنی ئەلبۆم و گۆڕینی فۆرماتی وێنەكان.. پرۆگرامی ACDsse proیە.. پرۆگرامەكە لە گشت فۆرماتەكانی وێنە پشتیوانی دەكات، ڤێرژن دوای ڤێرژن گۆڕانكاری و ئاسانكاری بەسەر پرۆگرامەكەدا هاتووە. دروستكردنی سلایدشۆی زۆر سەرنج راكێش، گۆڕینی فۆرماتی وێنەكان، بەڕێكردنی وێنەكان بۆ هاوڕێیان لە رێگای ئیمێلەوە، هاوبەشكردنی وێنەكان بەشێكن لە تواناكانی ئەم پرۆگرامە..
جگە لەو وێنە، كردنەوەی فایلە دەنگی و رەنگییەكان و دەستكاری وێنەكانیش بەم پرۆگرامە ئەنجام دەدرێ. بەشێك لە تواناكان ئەمانەن:
- پشتیوانی كردن لە گشت فۆرماتەكان.
- پرێنت كردن بە باشترین كوالیتی.
- گۆڕینی سایزی وێنەكان.
- رێكخستنی رێژەیەكی یەكجار زۆر وێنە بە یەك كلیك.
- دروستكردنی ئەلبۆمی وێنە و چەندین تایبەتمەندی دیكە...
Top