ئه‌پی +Folx Go باشترین ئه‌پی داگرتنی فایله‌کان بۆ سیسته‌می ماک بۆماوه‌یه‌کی کاتی به‌خۆڕاییه.
تۆی به‌کارهێنه‌ری سیسته‌می ماک بێگومان پێویستت به کۆمه‌ڵێک ئه‌پی بنچیینه‌یی هه‌یه له‌سه‌ر لاپتۆپه‌که‌ت و ده‌ته‌وێت کاره‌کانت به ئاسانتر ئه‌نجام بده‌یت. یه‌کێک له‌و ئه‌پانه‌ی پێویستته بریتییه له ئه‌پێک بۆ داگرتنی فایله‌کان له ئینته‌رنێت به ئاسانترین وباشترین شێواز. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م ئه‌په نایابه که ناوی Folx Go+ یه و هاوشێوه‌ی ئینته‌رنێـت داونلۆد مانجهری ویندۆزه و خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌کورتی:
•داگرتنی فایل و بوخچه‌کان به‌خێراترین شێوه.
•دانانی خشته بۆ داگرتنهکانت بۆ نمونه خشته‌یه‌ک دروست ده‌که‌یت له ١ی شه‌و تا ٩ی به‌یانی کاربکات و فایله‌کانی ناو ئه‌و خشته‌یه له‌و کاته دابگیرێن.
•پشتگیری له سیسته‌می تاگه‌کانی ماک که به‌هۆیه‌وه فایله‌کانت دابه‌ش ده‌که‌یت.
•پاشه‌که‌وتکردنی وشه نهێنییه‌کان که له‌کاتی داگرتن له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ داواده‌کات
•پشتگیری له زۆربه‌ی وێبگه‌ڕه‌کان ده‌کات له‌وانه سه‌فاری و کڕۆم و فایه‌رفۆکس…هتد
•له‌گه‌ڵ ئایتیونز تێکه‌ڵکراوه و له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانیت فایله‌کانی ناو ئیتیونز ڕاسته‌وخۆ دابگریت.
•ئه‌مانه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تریش…
تۆی به‌ڕێزیش ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه دایبگریت و خۆت بێبه‌ش نه‌که‌یت له‌م ئۆفه‌ره کاتییه. کلیک بکه بۆ داگرتن.
https://itunes.apple.com/us/app/folx-go+/id823528286?mt=12
سەرچاوە www.kitn.net
