زۆر جار لە گەشت و گەڕانین و ناتوانین بەوجۆرەی پێویستە یادداشتی رۆژانە هەڵبگرینەوە، یان كێشەیەك بۆ پەنجەكانمان هاتۆتە پێش ناتوانین بنووسین.. هەرچەندە ئاپی وا هەیە لە مۆبایلدا دەنگی بەكارهێنەر دەكاتە دەق، یان لە رێگای گوگلیشەوە دەكرێت، بەڵام كۆمپانیای senstone خەریكی بەرهەمهێنانی ئامێرێكی هۆشمەندە كە دەتوانێت بەبێ گرفت پەیامە دەنگییەكانی بەكارهێنەر لەخۆیدا تۆمار بكات و پاشان بیانكاتە دەق و بەپێی رێكەوت و بابەت ریزبەندیان بكات.
ئامێرەكە لە رواڵەتدا وەك ملوانكەیەك یان دەستبەندێكی جوان دەچێت، هەربۆیە دەكرێت بۆ ئەم مەبەستەش سوودی لێببینی. مایكی ئامێرەكە بەجۆرێك بەرنامەی بۆ داڕێژراوە كە تەنیا دەنگی بەكارهێنەرەكەی دەەناسێ و دەنگەكانی دیكە پشتگوێ دەخات.