لانكی هۆشمەند بۆ ساوا هۆشمەندەكان!
لانكی هۆشمەندی (snoo) دەكرێ بڵێین سەرووی هۆشمەندییە، لانكەكە چەندین مایك و هەستەوەر ی تێدایە، دەتوانێت گریان و جوڵەی منداڵەكە بناسێ. هەركە منداڵەكە گریا دەست بە راژاندن بكات، هەروەها زانیاری وردیش وەك سەبارەت بە منداڵەكە و تەندروستی منداڵەكە بۆ مۆبایلەكانیان بەڕێ بكات، ئەگەر منداڵەكە تەڕ بوو، نەخۆش بوو، ئاگاداری دایك و باوكی منداڵەكە دەكاتەوە.
