تەكنەلۆژیا و نابینایان
ئامێرەكە پێكهاتووە لە دوو هیدفۆن و دوو كامێرای لەلای چەپ و راست، راست ئەركی چاو ئەنجام دەدەن. كامێراكان لە هەموو شتێك ورد دەبنەوە، ئەوەی بیبینن لە رێگای هیدفۆنەكەوە بۆ بەكارهێنەرەكە دەگوازنەوە. بۆ نموونە ئاگاداری دەكاتەوە كە سێ مەتر ماوە بگەی بە بەربەستێك، یان جارێ بوەستە، چونكە گلۆپی سورە و ئۆتۆمبیل بە جادەدا دەڕۆن.. خاڵی گرنگی ئامێرەكە لەوەدایە ئەو كەسانەی كە پێشووتر بەكارهێنەركەی دیتوونی دەیانناسێ، بۆ نموونە ئەگەر هاوڕێیەكی بەكارهێنەرەكە ناوی ئارام بێت، ئامێرەكە ئاگاداری دەكاتەوە ئەوە (ئارام) بەرەو رووت دێت، سەدان روخسار دەناسێتەوە.. هەروەها لە شتە مەترسیدارەكانیش ئاگاداری دەكاتەوە، بۆ نموونە دەڵێت ئەو ئاوە گەرمە یان ساردە، یان ئاوە یا شیرە یا نەوتە..
