دژە خەونوچكە بۆ شۆفێران

دژە خەونوچكە بۆ شۆفێران
ئەوانەی كاری سەرەكیان شۆفێریە و مەودای دورودرێژ دەڕۆن و یان بە شەو و نیوەشەو دەبێ بڕۆن، پێویستە كەسێك لەگەڵیان بێ تا لەوكاتانەی كە خەو بەسەریاندا زاڵ دەبێ و وەنەوز نەدەن بیاندوێنن..
لەو دواییانە كە تەكنەلۆژیا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینی بیر لەو رێگاچارەیەش كرایەوە، ئامێری تایبەتی بۆ خەونوچكە نەبردنەوەی شۆفێران بەرهەم هاتووە، یەكێك لەو ئامێرانە ئامێری stopsleep هەر راست بە مانای بوەستە لە خەوتن.. ئەو ئامێرە وەك بۆكسێك لە پەنجەكان دەكرێت، وردبینی بەكارهێنەر لەكاتی لێخوڕیندا هەڵدەسەنگێنێ، پێنج خولەك بەرلەوەی شۆفێر خەوی لێبكەوێت، زەنگ لێدەدا.. هەشت هەستەوەری تێدایە كە بە وردی سەرنج دەداتە گۆڕانكاری لە كاتی لێخوڕیندا.. جار جارەش بە رووناكی و دەنگێكی تایبەتی ناهێڵێت شوفێر خەوی لێبكەوێ..
Top