مۆبایلی OnePlus 3T بەفەرمی ڕاگەیاندرا
تایبەتمەندییەکانی بەکورتی:
•ڕوونما: ئەمۆلد بە پانتایی ٥.٥ ئینج و بە ڕوونی FullHD
•پڕۆسێسەر: سناپ دراگۆن ٨٢١
•ڕام: ٦ گێگابایت
•بیرگەی ناوخۆیی: ١٢٨ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایت
•کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگا پێکسڵە بە بوونی تایبەتمەندی جێگیرکەر OIS و هەروەها بوونی ڕووناکی جۆری ئێل ئی دی
•کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ
•باتری: ٣٤٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاوی بوونەوەی خێرا دەکات.
•سیستەم: بە ڕۆمی OxygenOSـی بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید مارشماڵۆو کاردەکات.
لەڕاستیدا ئەم مۆبایلە هاوشێوەیەی نەوەی پێش خۆیەتی و ئەوەی گۆردراوە تەنها پڕۆسێستەر و کامێرای پێشەوەیە و زایادکردنی ٤٠٠ ملی ئەمپێرە بۆ پاترییەکەی و پێم وایە ئەمە زیاتر بۆ چالاککردنەوەی فرۆشەکانی ئەم مۆبایلە دەخاتە بازارەوە.
ئەم مۆبایلە لەسەر ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا و کۆگا ئەلیکترۆنییەکانی وەکو ئەمازۆرن بە نرخی ٤٣٩ دۆلار بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایتی و بە نرخی ٤٩٩ دۆلار بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایتی بەردەست دەبێت.
سەرچاوە www.kitn.net
