جاری وا هەیە پێویستە فایلێكی چەند سەد مێگابایتی بۆ كەسێك بەڕێ بكەی، بەڵام ئیمێلی یاهوو و جیمیلی گوگڵ ناتوانن پشتیوانی لە فایلی گەورە بكەن بۆ بەڕێ كردن، بۆ ئەم مەبەستە سایت گەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان وەرگرتن و بەرێكردنی فایلە گەورەكانە، یەكێك لەم سایتانە سایتی https://reep.io/ یە.. ئەم سایتە زۆر بە ئاسانی و بێ گرفت فایلەكان وەردەگرێ و دواتر لینكێك بۆ دانلود كردنت پێدەبەخشێ، لینكەكە بدەی بە هەر كەسێك دەتوانێ فایلێكە بە ئاسانی دانلۆد بكات..