وەرگێڕی دەستبەجێ

وەرگێڕی دەستبەجێ
ئەگەر سەر لە وڵاتێك بدەی و زمانی ئەو وڵاتە نەزانی بەراستی گەشتەكەت چێژێكی ئەوتۆی نابێت. هەرچەندە لە رێگای مۆبایل و تەبلێتەوە دەكرێت بەشێك لە ئەركەكانت ئەنجام بدەی و بە سوود وەرگرتن لە وەرگێڕی گوگڵ هەندێك لە ئەركەكانت جێبەجێ بكەی، بەڵام ئەوەش وا بە ئاسانی ناكرێت..
پرۆگرامگەلێكی زۆریش بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتوون، بەڵام ئامێرێك كە لەگەڵ مۆبایلەكە لە پەیوەندی دابێت و ئەركی وەرگێڕانت بۆ ئەنجام بدات ئەوە شتێكی دیكەیە. ئامێری meet pilot هۆشمەندترین ئامێری وەرگێڕە. بەكارهێنەر دەتوانێت ئەو ئامێرە لە گۆیی خۆی وەك (بیستەر)ێك دابنێت. تاكو لەكاتی قسەكردندا و دەستبەجێ قسەكانی بەرامبەرەكەی بۆ وەربگێڕێ. ئاپێكیشی لەگەڵدایە دەتوانیت بە سوود وەرگرتن لەو زمانی مەبەستی خۆت هەڵبژێری بە سوود وەرگرتن لە بڵندگۆكەش قسە وەرگێڕدراوەكان بۆ هەموو لایەك بڵاوبكەیەوە. هەرچەندە تاكو ئێستا هەر پێنج زمانی گرنگی جیهانی تێدایە..
Top