کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی دەستی کرد بە فرۆشتنی ئایفۆنی ریفەربێش(دروستکراوە)

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی دەستی کرد بە فرۆشتنی ئایفۆنی ریفەربێش(دروستکراوە)
کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی رایگەیاند کە دەستی کردوە بە فرۆشتنی ئایفۆنی دووبارە دروست کراوە.
لە ئێستا دا هاوڵاتیان دەتوانن لە ناوەندەکانی فرۆشی فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ و ماڵپەڕی ئەپڵ ئایفۆنە ریفەربێشەکانیان دەست کەوێت بە نرخی داشکێندراوی %30 لە نرخی راستەقینەی خۆی.
هەروەها گرەنتی یەک ساڵ بۆ تەواوی ئایفۆنەکان دابین کراوە هاوشێوەی هەر یەکێک لە ئایفۆنە نوێیەکان.بەمەش هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ کێشەیەک لە مۆبایلەکان بوونی نیە.

روونکردنەوە:ریفەربێش بە واتای دووبارە دروست کردنەوە دێت، بە واتایەکی ساددە تر، هەرکاتێک هەر ئایفۆنێک کێشەی هەبێت ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا و کۆمپانیای ئەپڵ کێشەکە چارەسەر دەکات و دەیخاتەوە بازار بە نرخی کەمتر.

سەرچاوە techeye.org
Top