پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری
هەڵگرتنەوەی فیلم لە شاشەی كۆمپیوتەر یەكێكە لە ئەركە گرنگەكان بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری جا لە هەر بوارێكدا بێت. لەو شێوازەدا بەكارهێنەر لە نزیكەوە لەگەڵ پرۆگرامەكە ئاشنا دەبێت و بەشێوەی كرداری و تیۆری فێر دەبێت. گەلێك پرۆگرام هەن بۆ دروستكردنی فیلمی فێركاری.. پرۆگرامی snagit یش یەكێكە لەو پرۆگرامانە.. پرۆگرامەكە بە ئاسانی و بە سادەیی دەتوانێت باشترین فێلمی فێركاری پێ دروست بكرێت. بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- توانای هەڵگرتنەوە لە هەر بەشێكی دیسكتۆپ..
- داكردنی فیلمە تۆماركراوەكە بە زۆربەی فۆرماتەكان بۆ ئەوەی كە كێشە نەبێت لە كاتی خوێندنەوەدا..
- سەیڤ كردنی وێنەكان بە زۆربەی فۆرماتە باوەكان..
- دانانی ئێفێكت لەسەر فیلمەكان..
- توانای زێدەكردنی دەق لەسەر فیلم یا شوێنی مەبەست.
- توانای دانانی شێوە ئەندازەییەكان.
- دانانی وێنەی جۆراوجۆر لەسەر وێنە یان فیلمە تۆماركراوەكە، جگە لەوانەش تواناگەلێكی زۆرتری هەیە كە دەكرێت لەكاتی بەكارهێنانیدا تاقیبكەنەوە..
Top