ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی هەشتاكانیش دەماندیت لە قوتابخانەكان لە بری وایت بۆرد (تەختەی سپی) تەختە رەشە هەبوو كە بە پارچە گەچێكی تایبەت لەسەری دەنووسرا.. گەلێك شیعر و نووسینیش لەسەر ئەم تەختەرەشەیە لە هەموو شوێنێكی جیهان نووسراون.. دوای ئەوەی تەختەرەشە (بلاك بۆرد) شوێنی خۆی دا بە تەختە سپی (وایت بۆرد)، ئێستا ئەو تەختەسپیەش باوی نامێنی و تەختەیەكی دییجیتالی سمارت شوێنی دەگرێتەوە.. بۆ نموونە تەختەی jamboard كە لەلایەن كۆمپانیای گوگلەوە بەرهەم هاتووە، شاشەیەكی 55 ئینجییە و بە ئینتەرنێت بەستراوەتەوە، بەكارهێنەران دەتوانن زانیارییەكانی خۆیان لە هەر شوێنێك بێت لە رێگای ئەم وایت بۆردەوە شێر (هاوبەش) بكەن.. بەكارهێنەر دەتوانێت وێنە و فایلەكانی پی دی ئێف لەسەر شاشەكە نیشان بدات، هەروەها توانای ناردنی راستەوخۆی فایلەكانی بۆ گوگل درایڤ هەیە. هەر زانیارییەك لەسەر وایت بۆردەكە هەبێت لە ئینتەرنێتدا هەڵدەگیردرێت.