باوەشی سمارت بۆ كورپەكان

باوەشی سمارت بۆ كورپەكان
كە مانشێتەكەی سەرەوە دەخوێننەوە دڵنیابن بە هەڵە نەنووسراوە، بەڵێ باوەشی یان ئامێزی هۆشمەند بۆ ساوایان.. ئەو ئامێرەی دەیبینن پێی دەگوترێ Dr.macaron هی كۆمپانیای سامسۆنگە، ئەركی ئەو ئەوەیە كە پێت بڵێت چۆن منداڵەكەت بەشێوەیەكی دروست لە ئامێز بگری، دكتۆرە دیجیتالییەكە پێیوایە ساوایەكان بۆیە دەگرین چونكە نازانن بەشێوەی دروست منداڵ هەڵبگرن.. كێشەی سەرەكی هەڵگرتنی منداڵ ئەوەیە كە كێشی منداڵەكە لاسەنگ دەبێت و هەموو زەختەكە دەكەوێتە سەر بڕبڕەی پشت.. كاتێك ئەو ئامێزە یان ئەو كورسیە بە منداڵەوە هەڵدەگری بە داگرتنی دوگمەیەك وا دەكات كێشەكە لاسەنگ نەبێت هەموو بەشەكان وەك یەك بەریان بكەوێت.. ئامێزەكە هەر تەنیا ئەوە ئەنجام نادات، بەڵكو چەندین هەستەوەری تێدایە بۆ چاودێری منداڵ، وەك كاتێك منداڵەكە خۆی تەڕ دەكات، دایك و باوك ئاگادار دەكاتەوە، هەروەها هەنگاوەكانی هەڵگری منداڵەكە دەپێوێ، ئەگەر زۆر زیاتر لە ئامێزی دابوو، ئاگاداری دەكاتە كە بەسە منداڵەكە دابنێ..
Top