چەند ساڵێك دەبێت كامێرای تایبەت بە ئۆتۆمبیل بەرهەم هاتوون، هەرچەندە هێشتا گشتگیر نەبوونە، كامێرای ئۆتۆمبیل وەك هەموو كامێرای دیكە ئەركی فیلم و وێنە هەڵگرتنەوەی هەیە، بەڵام فیلم لەكاتێكدا هەڵدەگرێتەوە كە ئۆتۆمبیلە لە جۆڵەدایە، بۆ نموونە تۆ گەشتێك دەكەی پێویست ناكات كەسێك فیلمی گەشتەكە هەڵبگرێتەوە، بەڵكو كامێراكە لە جامی ئۆتۆمبیل دەخرێت و فیلم هەڵدەگرێتەوە بەبێ ئەوەی جوڵەی ئۆتۆمبیل كاریگەری لەسەر كوالیتی هەبێت..
كامێرای جۆری Waylens horzon یەكێكە لە كامێرا سەركەوتووەكان كە لە پێشەوەی ئۆتۆمبێل دەخرێت و دەتوانی بەبێ گرفت لە گەشتەكان فیلم هەڵبگرێتەوە. نەك تەنیا فیلم بەڵكو تایبەتمەندی دیكەشی هەیە وەك خێرایی، دیاریكردنی شوێنی جوگرافی، جگە لەوەش دەتوانرێ فیلم و وێنەكان هەر ئەوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بكەیەوە.