بەفەرمى مۆبایلى Meizu M5 ڕاگەیەنرا
دەربارەى تایبەتمەندیەکانى ناوەوەى ئامێرەکە، Meizu M5 کاردەکات بە پرۆسێسەرێک لەجۆرى (MT6750)، کامێراى دواوەى مۆبایلەکە ١٣ مێگاپێکسلە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە، توانستى باتریەکەى ٣،٠٧٠ میلى ئەمپێرە و بە سیستەمى وەگەڕخەرى Yun کاردەکات بە ڕووکارى Fyme UI.
مۆبایلەکە بەدوو جۆرى جیاواز لە بیرگە و قەبارەى ڕامەوە بەردەستە، جۆرێکیان بیرگەکەى ١٦ گێگابایتە و قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە، جۆرەکەى تریشیان بیرگەکەى ٣٢ گێگابایتە و قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایتە، مۆبایلى (Meizu M5) بە ڕەنگەکانى (ڕەش ، سپى ، زێڕى ، شین ، سەوز) بەردەست دەبێت و نرخەکەیشى نزیکەى ١٠٥ دۆلارى ئەمریکى ئەبێت!
سەرچاوە www.kitn.net
