رۆبۆتێك بەسەر دیوار و شوێنە بەرزەكان هەڵدەچێت
رۆبۆتەكە بۆ دیواری ئاوبەندەكان، شوێنە بەرزە مەترسیدارەكان، یان كاتێك هوتێل یا باڵەخانەیەك ئاگر دەگرێ سوودی لێدەبیندرێ. خۆی چوار تایەی هەیە كە وەك گەسكی كارەبایی هەوا هەڵدەمژن ئەو هەڵمژینە پاڵەپەستۆ دروست دەكات كە بە دیوار و هەموو شتێكەوە بنووسێن. بەكارهێنەر سوكان و فەرمانی تایبەتی لەلایە كە بتوانێت كۆنترۆڵی رۆبۆتەكە بكات وەك كەمكردنەوەی هەوا بۆ سەركەوتن و دابەزین، ئەگەر رۆبۆتەكە بكەوێتە بازاڕ رۆڵی گرنگ دەبینێت..
