تەنكترین و باشترین كتێبخوێن

تەنكترین و باشترین كتێبخوێن
ئامازۆن لە جیهانی كتێبخوێنەكاندا واتە (kindle) بێ ریكلامكردن پێشەنگە. كتێبخوێن شۆڕشێكی لە جیهانی خوێندنەوەدا پێكهێنا، كتێبخوێندنەوەی دیجیتالی سەر لاپتۆپ و مۆبایلی وەك شێوەی كلاسیك لێكردەوە. بە جۆرێك خوێنەر هەست پێناكات كتێبی بەدەستەوە گرتووە یا ئامێر..
(كێندەڵ)ەكان گەلێك جۆریان هەیە، بەڵام جۆری (kindle oasis) لە ریزی باشەكانیان دێت. چونكە وەك دەگوترێ تەنكترین جۆری كتێبخوێنە كە تاكو ئێستا كەوتۆتە بازاڕ. كتێبخوێنەكە تەنك وەك پەڕەی كاغەزە، ئەم جۆرەیان لە گشت كێندەڵەكانی دیكە 20% سووكتر و 30% تەنكترە. ئەو دەستگیرەی بۆیداندراوە ئاسانكاری زۆر دەكات لەكاتی كتێبخوێندنەوەدا. بەكارهێنەر دەتوانێ لە رێگای شاشەی لەمسی یا ئەو دوگمانەی بۆی داندراوە لاپەڕەكان هەڵبداتەوە، بەكارهێنەر چەپ دەست بێ یان راست دەست دەتوانی بە ویستی خۆی سوود لە ئامێرەكە وەربگرێ. شاشەكەی شەش ئینجییە و 60% زیاتر گلۆپی LED تێدا بەكارهاتووە.
Top