بە سەرنجدان بە جۆر و كاركردی مۆبایلە سمارتەكان، بوونی پرۆگرامێكی تایبەت كە بكرێ بە هۆیەوە لە رێگای كۆمپیوتەرەوە مۆبایل كۆنتڕۆڵ بكەی و بەشە جۆراوجۆرەكانی رێكبخەی پێویستییەكی گرنگە. گەر سەرنجتان دابیتێ لەگەڵ زۆربەی مۆبایلەكان cdیەكشی لەگەڵدایە كە بەهۆیەوە دەتوانی لە رێگای كۆمپیوتەرەوە مۆبایلەكە كۆنتڕۆڵ بكەی، بەڵام گشت مۆبایلێك پرۆگرامی تایبەتی لەگەڵدا نییە، بۆیە پرۆگرامێك پێویستە كە بۆ گشت مۆبایلێك بگونجێت، پرۆگرامی MOBILedit1 forensic ئەو پرۆگرامەیە كە دەتوانرێ لەو بارەوە پشتی پێببەسترێ. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی دەفتەر تەلەفۆنەكەت كۆنترۆڵ بكەی، ناوی دیكەی پێ زیاد بكەی یان لێی فڕێ بدەی. دەتوانی كۆپی لە زانیاریەكانی ناوەوەی هەڵبگری، دەتوانی پاسوۆرد لەسەر گشت بەشەكان دابنێی، جگە لەوەش دەتوانی كورتەپەیام وەربگری و پێی بەڕێ بكەی.. دەتوانی راپۆرتەكان بەشێوەی فایلی word وەربگری.. پرۆگرامەكە لەگەڵ زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكان دەگونجێت.