دیسان ركابەری نێوان سامسۆنگ و ئەپل

دیسان ركابەری نێوان سامسۆنگ و ئەپل
سامسۆنگ و ئەپڵ چەند ساڵێكە لە ركابەری جدیدان ركابەریان هەر تایبەت نییە بە ئایفۆن و گەلەكسی، بەڵكو لە بوارەكانیشدا لە ململانێدان. كۆمپانیای apple، hp، MSI لەم چەند ساڵەدا ستایلی كۆمپیوتەری سەرمێزیان لە شێوەی لاكێشەیی گۆڕی بۆ شێوەی لوولەكی و دیزاینێكی نوێ و سەرنج راكێش، ئێستا سامسۆنگیش هاتۆتە نێو ئەو مەیدانەوە و كۆمپیوتەری جۆری ArtPC Plus ی بەرهەم هێناوە، لە ستایلدا زۆر وەك كۆمپیوتەری مەك پڕۆ دەچێت. بەو جیاوازییەی مەك پڕۆ بۆ شوێنی كار و نووسینگەكانە و ئەوەی سامسۆنگیش بۆ ماڵەوە و كاری شەخسییە.
هەروەك لە وێنەكەدا دەیبینی سەرەوەی دیسكتۆپەكە سپیكەرە كە 360 پڵە دەسووڕێت، لە هەر شوێنێك حەزی لێبكەی دایدەنێی. پرۆسیستەرەكەی جۆری core i5 بە خێرایی 2.7 گێگایە. رامەكەی 8 گیگابایتە و كارتەكەی جۆری Radeon RX 460ە. كە بۆ سەیركردنی ڤیدیۆیی K4 زۆر گونجاوە. جگە لەوەش هاردەكەی 1 ترابایتە.
Top