پۆدۆ كامێرەی لەزگەیی

پۆدۆ كامێرەی لەزگەیی
كامێرا دیجیتالییەكان ئەوەندە گشتگیر و باو بوونە هەر رۆژە مۆدێلێك و جۆرێكی تایبەتی بەرهەم دێت، گەرچی هەمووشیان لە كاركردا یەك ئامانج دەپێكن ئەویش وێنەگرتنە. كامێرای (podo)یش یەكێكە لەو كامێرایانە كە زۆر بچووكە و وەك لەزگە بە هەموو شوێنێكەوە دەنووسێت، كاركردی وێنەكێشانی زۆر ئاسانكردۆتەوە، بۆ نموونە دەتوانی بە دیوار بە دارێكەوە وەك لەزگە پێوەبنوسێ و لە رێگای مۆبایلەوە وێنەت بگرێ. كاركردنی كامێراكە لەوەدایە كە دەتوانرێ شەش دانە لەوانە پێكەوە لەگەڵ مۆبایلێك پەیوەند بدرێن و هاوكات پێكەوە یان بە مەودایەكی كەم وێنە بگرن. لە پشت كامێرای پۆدۆوە مادەیەكی لەزگەیی هەیە كە بە هەموو شتێكەوە دەنووسێت.
Top