ساواكەی تویوتا قسە دەكا

ساواكەی تویوتا قسە دەكا
كۆمپانیای تویوتای بەرهەمهێنی ئۆتۆمبیل لەم ماوەیەدا منداڵێكی رۆبۆتی بەرهەم هێناوە بۆ شۆفێرەی ئەو ئۆتۆمبیلانەی بەرهەمیان دێنێ، ئەركی رۆبۆتەكە ئەوەیە قسە لەگەڵ شۆفێر دەكات بۆ ئەوەی كە خەونوچكە نەیباتەوە..¬ رۆبۆتەكە قەبارەی بچوكە هەر بەقەد مۆبایلێك دەبێت. رۆبۆتەكەی تویوتا ناوی kirobo-mini یە. هاودەنگێكی باشە بۆ شۆفێرەكە و لە رێگادا لەبارەی گەشتەكەوە قسەی لەگەڵ دەكات.
بێچووە رۆبۆتەكە دەتوانێت ئاماژەی روخسار دەم و چاو بخوێنێتەوە. ئەو رووداوانەی لە گەشتی پێشوودا لەگەڵ شۆفێرەكە هەیان بووە بیری بخاتەوە.. بۆ نموونە پێی دەڵێت: «لەبیرتە لە گەشتی پێشووماندا لێرە تەلەفۆنت دەكرد یان ئاوت دەخواردەوە» هەرچەندە ڤێرژنی پێشووی ئەو رۆبۆتە لە ساڵی 2013 بۆ وێستگەی هەوایی نێردراوە تا لەگەڵ گەردوونگەڕەكان بدوێ.
Top