یاری Asphalt Xtreme ئێستا بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە بۆ داگرتن
ئەم یارییە کۆمەڵێک لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای گەورە و ناسراوەکانی جیهان وەک: مێرسیدس و دۆدج و فۆرد و شیڤرۆلیتی تێدا بەکار هاتووە و هەر لە نێو یارییەکەدا دەتوانی تایبەمەندی ئۆتۆمبێلەکان بە پێی قۆناغەکان گۆڕانکاری تێدا بکەیت و زیادیان بکەیت.
وە ئەم یارییە لە ڕووی ڕوونی وێنە و ڤیدیۆ نوێترین و جوانترین تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە لە بەرهەمهێنان و دانانی موزیک و کاریگەرییە جوانەکان لە نێو یارییەکەدا، هەروەها یارییەکان لە کۆمەڵێک گۆڕەپانە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت لە کاتی بەکارهێنانی بە پێی ئەو قۆناغەی کە دەیبڕێت.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.gameloft.android.ANMP.GloftMOHM
https://itunes.apple.com/ph/app/asphalt-xtreme/id971233157?ign-mpt=uo%3D8
سەرچاوە www.kitn.net
