سایتێك بۆ زانینی هێما و كاراكتەر

سایتێك بۆ زانینی هێما و كاراكتەر
بە هەزاران كارەكتەر و هێما و لوگۆ هەن، كە نازانی بە چ مەبەستێكن یان چ مەبەستێك دەگەیەنن، بۆ نموونە ئەم كارەكتەرانە ($@..) رەنگە بزانی یەكەمیان هێمای دۆلارە و ئەوەی تریان هێمایە بۆ ئیمێل، بەڵام ئەی هەزاران هێمای دیكە، بۆ ئەم مەبەستە سەر لە سایتی www.mausr.com بدە. لەو سایتەدا ئەگەر بە مۆبایل یا تەبلێت بیكەیەوە بە ئاسانی بەدەست ئەو هێمایەی مەبەستتە بیكێشەوە، سایتەكە چەندین هێمات نیشان دەدا و دەڵێت مەبەستت كامەیانە، ئیدی پێت دەڵێ ئەو هێمایە بە چ مانایەك دێت. جگە لەوەش لەو هێمایە یۆنیكۆدی هێماكەت دەداتێ بۆ ئەوەی كە بتوانی لە ماڵپەڕەكەی خۆت یان لە بۆ مەبەستی دیكە بەكاری بێنی..
Top