شاومی MI Note 2 بە فەرمی ڕاگەیاندرا و زانیاریەکان دەربارەی مۆبایلەکە بخوێنەوه.

شاومی MI Note 2 بە فەرمی ڕاگەیاندرا و زانیاریەکان دەربارەی مۆبایلەکە بخوێنەوه.
کۆمپانیا گەورەکەی چین (شاومی) ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ۹ بە کاتی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی تایبەت به مۆبایلدا، نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند ئەویش مۆبایلی Mi Note 2 وە.
هەر پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ماوەیەک بوو دەنگۆی تایبەتمەندییەکان و دیزاینی مۆبایلەکە لەلایەن خەڵکیەوە قسەی هێنا و دەبرد لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و پێگە جیهانیەکانیش هەر وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان بۆ هەر بەرهەمێک، دووبارە تایبەتمەندی دزە پێکراویان بڵاوکردەکردەوه دەربارەی ئەم مۆبایلە، لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەدا زۆربەی پێشبینیەکان و دزە پێکراوەکان ڕاست بوون.
زنجیرەى دووهەمى نۆتى شاومى خاوەن چەندان تایبەتمەندى بەرزە وتایبەتمەندیە ناوازە و نوێیەکانی مۆبایلەکە بڕوای بە خەڵک هێناوە کە کۆمپانیاکە لە کێبڕکێدایە هاوشانی کۆمپانیا گەورەکانی تر، ئەوەى کە تایبمەندییەکانى مۆبایلەکە جیاوازتر دەکات و زیاتر بەرچاوە بریتیە لە دوو لا چەماوەیەى مۆبایلەکە واتە: (لە دواوەى مۆبایلەکە و شاشەکەیشى چەماوەیە)، ئەمەى خوارەوە تەواوى تایبەتمەندییە ناوازەکانى مۆبایلەکەیە:
تایبەتمەندیەکانی:
•ڕام: ٦ گێگابایت.
•کامێرا: ۲۲ مێگاپێکسڵ بە سێنسەری کۆمپانیای سۆنی و تۆمارکردن بە ڕوونی 4k و بوونی تایبەتمەندی نەجووڵان و تێک نەچوون لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا
•کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ و تواناى تیشک(فۆکس)کردنى خۆکارانەى هەیە بۆسەر تەنەکان.
•پڕۆسێسەر: ٨۲۱ سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم بەخێرایی ٢،٣٥ گێگاهێرتز.
•پاتری: ٤۰۷۰ میلی ئەمپێر.
•ڕوونما: ۲٥٦۰×۱٤٤۰ (QHD).
•بیرگه: ۱۲٨ گێگابایت (٦ گێگابایت ڕام)، ٦٤ گێگابایت (٤ گێگابایت ڕام).
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی ۱۲٨ گێگابایت کە ڕامی ٦ گێگابایتە، ٥۱٥$ـە، بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت کە ڕامی ٤ گێگابایتە، نرخی ٤۱٥$ـە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top