جیهانی خوێندنەوە گۆڕاوە، كتێب و رۆژنامە لە سەركاغەزەوە بوون بە دیجیتالی، كتێبی دیجیتالی كتێبخانەی دیجیتالیشی دەوێت، بۆیە پرۆگرام گەلێك هەن تایبەتن بە رێكخستنی كتێبە دیجیتالییەكان، یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی Alfa eBooks Manager Premium v5ە، بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی بەباشی كتێبە دیجیتالییەكان چ ئەوانەی پی دی ئیفن و چ ئەوانەی بە پرۆگرامی دیكەن دەتوانی رێكیان بخەی، لەو پرۆگرامەدا شێوازی خوێندنەوەی كتێبەكان وەك كتێبی راستییە، دەتوانی لاپەڕەكان ئەگەر شاشەكەت لەمسی بێ بە دەست و ئەگینا بە ماوس هەڵی بدەیەوە. بەكارهێنەر بە ویستی خۆی دەتوانێ ریزبەندیان بكات، نیشاندانی زانیاری كورت لەسەر كتێبەكە، هەروەها دەتوانی زانیاری لە سایتەكان وەربگرێت، نیشاندانی كتێبەكان بە شێوەی سێ لایی، توانای گوێگرتن لە كتێبە دەنگییەكان و دەیان تایبەتمەندی دیكە..