سەلەی زەبڵیش بوونە هۆشمەند

سەلەی زەبڵیش بوونە هۆشمەند
لە مانشێتەكەی سەرەوە پرسیارێكم بۆ هاتۆتە پێش؟ ئایا هۆشمەند بوونی هەموو ئامێرە پێویست و ناپێویستەكان لە داهاتوودا وا ناكات مرۆڤەكان هۆشمەند نەبن...ئاخر تۆ بۆ هەموو شتێك ئامێرێك بە ئاسانی بۆت ئەنجام بدات ناچار نی بۆ هیچ شتێك بیر بكەیەوە!
لە وڵاتی چین جۆرە سەلەی زبڵێك بەرهەم هاتووە كە هۆشمەندە.. ئەو سەلە زبڵانە ئەركیان ئەوەیە كاتێك كە نزیك ئەوە ببن كە پڕ ببن واتە 80% پەیامێك بۆ كارمەندانی خزمەتگوزاری شار دەنێرێت كە ئێمە لە فڵانە شوێنین و خەریكە پڕ بین... سەلەكان بە وزەی خۆر كار دەكەن. جگە لەوەش سەلەكان هێڵی ئینتەرنێت بە خۆڕایی دەبەخشن بە خێرایی 5 میگابایت و دەكرێت 50 كەسی نزیك سەلەكە سوودی لێوەربگرێ.. گرنگتریش لەمانە تەلەفۆنی خۆڕایی لەسەرە بۆ شوێنە گرنگەكان دەتوانی بە خۆڕایی قسە بكەی...
Top