وێستگەیەكی تایبەتی وای-فای

وێستگەیەكی تایبەتی وای-فای
ئێستا وای لێهاتووە چۆن ژیان بەبێ كارەبا مەحاڵە و ئاواش ژیان بەبێ ئینتەرنێت ناڕوات بەڕێوە.. وای-فای واتە سیستەمی گەیاندنی ئینتەرنێت بەبێ وایەر لە هەمووی گرنگترە.. چونكە مۆبایل، تەبلێت و لاپتۆپەكان لە رێگای وای-فایەوە پێكەوە دەبەسترێنەوە. هەرچەندە مۆدێمەكانی گەیاندنی وای-فای ئاسانن بەكارهێنانیان، بەڵام لەوەش ئاسانتر كراوەتەوە. ئامێری starry ئاسانترین رێگای هەیە بۆ گەیاندنی ئێنتەرنێت بە شێوەی وای فای.. ئامێرەكە گشت ئەو ئامێرانەی كە بە وای-فای بەستراونەتەوە دەست نیشان دەكات و لەسەر شاشەكەی خۆی نیشانی دەدات، هەروەها خێرایی داونلۆد و ئەپلۆدی هێڵەكە دیاری دەكات.
لەوەش گرنگتر دەتوانی بۆ منداڵەكانت كاتژمێرێكی دیاریكراو بۆ مانەوە لەسەر هێڵ دیاری بكەی، بۆ نموونە لە كاتژمێرێكی دیاریكراودا ئۆتۆماتیكی هێڵەكە بكوژێتەوە. گۆڕین و دانانی پاسۆردی وای-فایش لەم ئامێرەدا زۆر ئاسانە..
Top