سۆنی و كامێرایەكی نوێی بێ ئاوێنە
لەم دوایەیدا كۆمپانیای ناوبراو كامێرایەكی نوێی بەناوی a6500 بەرهەم هێناوە. كامێراكە سینسەری جۆری APS-Cی لەسەرە، كوالیتی وێنەكانی 24 مێگاپیسكلە.. كامێراكە دژە لەرزین و جوڵەیە واتە بەكارهێنەر گەر جوڵەش بكات لەكاتی وێنەگرتندا وێنەكان تێكناچن.. توانای گرتنی 11 فرێمی لە چركەیەكدا هەیە و هەربۆیە دەتوانێت 300 وێنە بە فۆرماتی JPEG لە یەك كاتدا تۆمار بكات.
فیلمەكانی ئەم كامێرایە دەیانگرێت كوالیتیان K4ە. خێرایی فۆكس لەكاتی فیلم هەڵگرتنەوەدا دەتوانی دەستبەجێ بگۆڕی. توانای فۆكسی ئۆتۆماتیكی لە كاتی فیلمهەڵگرتنەوەدا بە كوالیتی فول ئێچ دی بە خێرایی 120 فرێم لە چركەیەكدا هەیە. گرنگییەكی كامێراكە لەوەدایە كە كامێراكەی درەنگ دادەبەزێت..
