سینەمای ماڵەوە لە شوێنی شاشە مەزنەكان
یەكێك لەو سینەما پرۆژكتۆرانە كە بەم دواییە بەرهەم هاتووە، سینەمای H1ە كە دەكرێ بڵێین بەپێی قەبارەكەی گونجاوترین سینەمای ماڵەوەیە.
سینەماكە پرۆژكتەرێكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە بەكارهێنەر دەتوانێت لەرێگای مۆبایلەوە فیلمەكانی بەبێ وایەر بۆ بگوازێتەوە. كوالیتی نیشاندانی فیلم لەو سینەمایەدا بەراستی لەسەرێیە، بۆ نموونە دەتوانێت بە كوالیتی HD لەسەر شاشەیەكی 300 ئینجی فیلم بڵاوبكاتەوە.. لادیوارێك!! سپیكەرەكانیش لە جۆری ستریۆن. پێچەوانەی پرۆژكتەرەكانی دیكە كە گلۆپەكانیان تەمەنی كورتە، گلۆپی H1 زۆر لەسەرێیە.
