چوارچێوەیەكی وێنەی هۆشمەند

چوارچێوەیەكی وێنەی هۆشمەند
چوارچێوەی وێنە هەتا ئەو سەردەمەش بریتییە لە شێوەیەكی لاكێشەیی یان چوارگۆشەیی كە لە دار پێكهاتووە.. بەڵام تەكنەلۆژیای سەردەم گۆڕانكاری بەسەر ئەویشدا هێنا.. ئێستا چوارچێوە وێنەییەكان هەر ئەوە نین كە تەنیا یەك وێنەیان تێبخرێ...بەڵكو هەزاران وێنەیان بۆ دادەنرێ، چوارچێوەكان ئۆنلاینن واتە لەگەڵ ئینتەرنێت دەبەرسترێنەوە، جگە لە وێنە كەش و هەوا نیشان دەدەن، یادداشتی رۆژانە نیشان دەدەن..تاد.
چوارچێوەی سمارتی auraش یەكێكە لەو چوارچێوانە.. چوارچێوەكە هەموو وێنەكانی سەر مۆبایل و كۆمپیوتەرەكان بەبێ وایەر نیشان دەدات. چوارچێوەكە چەند رەنگی هەیە. چوارچێوە هۆشمەندەكە كاتێك یەكێك دێتەژوورەوە وێنەیەكی نوێ نیشان دەدات كە دەچێتەلای وێنەیەكی دیكە.. كاتێك ژوورەكە تاریك دەبێت هیچ وێنەیەك نیشان دەدات. چوارچێوەكە بە هەردوو شێوەی ستونی و ئاسۆیی لە دیوار دەدرێت. گرنگترین بەشی ئەو چوارچێوە لەوەدایە وێنەكان سانسۆر دەكات واتە ئەو وێنانەی رووت یا نیمچە رووتن نیشانیان نادات.
Top