ئه‌پڵ له‌ناو ئه‌مریكا ركابه‌ری بۆ دروست ده‌بێت
كۆمپانیای گۆگڵ كه له بواری ئینته‌رنێتدا كار ده‌كات، به ره‌سمی مۆبایلێكی نوێی له شاری سان فرانسیسكۆ ده‌ركرد، ئامانجی له‌م كاره‌شی بۆ كێبڕكێ كردنه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ كه مۆبایلی ئایفۆن ده‌رده‌كات، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی گۆگڵ به دوو قه‌باره‌ی جیاواز به‌رهه‌م هاتووه، هه‌روه‌ها رێگه به بهكاربهرانیش ده‌دات كه بگه‌ن به (هاریكاری گۆگڵ) كه جۆرێكه له زیره‌كی ده‌ستكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ كڕینیشیدا به‌كاربه‌ران ئامێرێكی چاویله‌كه‌ی ئینته‌رنێتی ناسراو به (ڤی ئار)یان پێده‌درێت، وه‌ك ئاماژه‌شمان پێكرد مۆبایله‌كه خاوه‌ن یادگایهكی بێ سنووره به به‌راورد به مۆبایله‌كانی تر.
كۆمپانیای گۆگڵ له ئینته‌رنێتدا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م مۆبایله‌ی بڵاوكرده‌وه، له گرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه 15 خولهك به شه‌حنه‌وه بكرێت، ئه‌وه ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر به‌كاربهێنرێت، له رووی كامێراشه‌وه به‌هێزترین و باشترین كامێرای بۆ دانراوه له مێژووی مۆبایله زیره‌كه‌كاندا، پێده‌چێت قه‌باره‌یه‌كی له‌مه‌ش گه‌وره‌تر به‌رهه‌مبهێنێت كه نرخه‌كه‌ی 769 دۆلار ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه، گۆگڵ مۆبایلی (نیكسۆس )ی به هاوكاری كۆمپانیاكانی ئهڵجی و ئیچ تی سی به‌رهه‌مهێنا، ئامانجیشی ئه‌وه بوو كه شوێن پێی خۆی له بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كاندا بكاته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه كۆمپانیای ئینته‌ر براند رۆژی 5/10/2016 بڵاوی كردووه‌ته‌وه ماركه‌ی ئه‌پڵ له ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانییهكانهوهیه به نرخی 178 ملیار دۆلار، دوای ئه‌مه‌ش كۆمپانیای گۆگڵ دێت به نرخی 133.25 ملیار دۆلار.
سەرچاوە techeye.org
