كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی لاپتۆپ، نوێترین لاپتۆپەكانی خۆی خستەڕوو بە تایبەتمەندی جیاوازەوە. كۆمپانیای (ئالێن وار) لاپتۆپی تایبەت بە گەیمی بە چەند مۆدیلی 13 و 15 و 17 ئینجی بەرهەم هێنا، لەو ڤێرژنە نوێیانەدا لاپتۆپەكان 20 تەنكترن.. كامێرای هۆشمەندیان بۆ داندراوە كە بەهۆیەوە دەكرێت بە چاو فەرمان بەسەر لاپتۆپەكەدا بكەی، بۆ نموونە كاتێك سەیری شاشەكە ناكەی، رووناكی دوگمەكانی كیبۆرد دەكوژێنەوە. كاتێك سەیری لۆگۆی كۆمپانیاكە دەكەی، كۆمپیوتەرەكە پێدەبێ.