پرۆگرامێكی بچوك بۆ گۆڕین بە PDF و وێنە
یەكێك لەو پرۆگرامانەی كە ئەو ئەركە ئەنجام دەدات و قەوارەشی كەمە پرۆگرامی Universal Document Converterە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانیت فایلە جۆراوجۆرەكان وەك ئەو فایلانەی بەهۆی كۆمەڵەی مایكرۆسۆفتە بۆ نموونە Excel, PowerPoint, Word دروست دەكرێن بە ئاسانی دەبن بە PDF یا وێنە. وێنەكانیش بە زۆربەی فۆرماتەكان سەیڤ دەكرێن، بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- تێكەڵكردنی چەند فایلێك پێكەوە.
- گۆڕینی فایلی دەق بە فۆرماتی گرافیكی و كوالیتی بەرز.
- دروستكردنی پرینتەرێكی مەجازی بۆ ئاسانكاری گۆڕین بە PDF.
- دانانی وشەی نهێنی لەسەر دەقەكان.
