كاتێك تەلەفۆن بۆ كەسێك دەكەی ئەگەر لە دەرەوەی هێڵی خزمەتگوزاری مۆبایلەكەی بێت هاوشێوەی كۆڕەك دەڵێت» ئەو ژمارەیەی داوای دەكەی لە دەرەوەی بازنەیە».. مەبەست ئەوەیە كە هێڵی خزمەتگوزاری نایگاتێ.. ئەو كەسانەی كە دوور دەكەونەوە و گەشت دەكەن بۆ چیا و دارستان زۆر جار هەیە هێڵی خزمەتگوزاری نایگاتێ، ئامێری (goTenna) ئەو گرفتەی چارەسەر كردووە. ئامێرەكە بچووكە ئەوكاتەی لەگەڵ مۆبایلەكە دەبەسترێتەوە و لە پەیوەندی دا دەبێ سەرەڕای نیشاندانی شوێنی جوگرافی جێگاكە، كورتە پەیامەكان بەبێ بوونی هیچ خزمەتگوزارییەك دەگەیەنێت. شێوازی كاركردنی ئامێرەكە بەم جۆرەیە، ئامێرەكە لەگەڵ نزیكترین ئامێری هاوچەشنی خۆی پەیوەندی دادەمەزرێنێ ئەویش لەگەڵ نزیكترین ئامێری هاوشێوەی.. بە كورتی بۆخۆیان تۆڕێك پێكدێنن و هەتا دەگەنە تۆڕی خزمەتگوزاری مۆبایلەكە.. دیارە ئەو خزمەتگوزارییە پێشووتر هەر لە خزمەت ئەركی سوپایی دابوو.