کۆمپانیای سامسۆنگ تابێکی نوێی بە تایبەتمەندی بەرز بە ناوی TabPro S ڕاگەیاند
ئەم تابلێتە (تاتەبژمێر)ـە ناوی Galaxy TabPro S Gold Edition بە ڕەنگی زێڕی رووپۆش کراوە و بەرهەم هاتووە، کۆمپانیای سامسۆنگ لەم وەشانە نوێیەدا قەبارەی ڕامەکەی بەرز کردۆتەوە بۆ ٨ گێگابایت و وە بیرگەکەی بۆ ٢٥٦ گێگابایت زیاد کردووە، لەگەڵ بوونی تەختەکلیلێک کە کارەکانی بەکارهێنەر ئاسانتر و باشتر دەکات.
کۆمپانیای ناوبراو هیچ گۆڕانکاریەکی تری لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم تاتەبژمێرە نەکردووە و خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی ١٢ ئینچ و بە ڕوونی 2160*1440 پیکسڵ لە جۆری سوپەر ئەمۆلید، و کۆمپانیای سامسۆنگ پڕۆسێسەری جۆری ئنتڵ Core M3 بە خێرایی ٢.٢ گێگاهێرتز بەکارهێناوە لەم تاتەبژمێرەدا.
ئەم تاتەبژمێرە خاوەنی دووکامێرای پێشەوە و دواوەیە بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ و بوونی دەرچەی پەیوەست کردن لە جۆری USB-Cـی نوێیە، وە خاوەنی باترییەکە بە هێزی ٥٢٠٠ ملیئەمپێر و کۆمپانیای سامسۆنگ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە بەسە بۆ ئەوەی ڤیدیۆ بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بە بەردەوامی کار پێبکەی لەسەر ئەم تاتەبژمیڕە کە خاوەنی ڕوونمایەکی لەو شێوەیە قەبارە گەورە و ڕوونیە بەرزەیە.
نرخی ئەم تاتەبژمێرە لە ٧٩٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات بۆ وەشانی ٤ گێگابایت ڕام و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت وە ئەمەش کەمترە لە ١٠٠$ نرخی پێشووتری، وە وەشانی تایبەتمەندی بەرزەکەی نرخەکەی ٩٩٩,٩٩$ـی ئەمریکیە و لە ئێستاوە دەتوانن بە دەستی بخەن بۆ کڕین.
سەرچاوە www.kitn.net
