سكرتێرێكی دیجیتالی بۆ ماڵەوە
هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە دەتوانین رووداوەكانی رۆژمێری بۆردە دیجیتالییەكە دیاری بكەن بۆ ئەوەی لەكاتی دیاریكراودا بیریان بخاتەوە. نیشاندانی كەش و هەوا و كۆنتڕۆڵ كردنی گشت ئامێرە دیجیتالییەكانی ماڵەوە ئەركێكی دیكەی (لووسی هوم)ە. جگە لەوەش هەركام لە ئەندامانی ماڵەوە دەتوانن پەیام بۆ ئەندامەكانی دیكە دابنێن و بۆردەكە دەتوانێت بدوێ و لە كاتی پێویستدا بە دەنگ یادەوەرییەكان بخوێنێتەوە. ئەگەر هیچ ئەركێكیش ئەنجام نەدات وەك تابلۆیەكی سەرنج راكێش لە دیوار دەدرێت و بە پێی بەكارهێنەرەكە دیمەنی تابلۆكە دەگۆڕدرێت.
