كاتژمێرێكی هۆشمەندی جیاواز

كاتژمێرێكی هۆشمەندی جیاواز
پێموایە خوێنەرانی ئەم بەشە دەزانن كە لەسەر كاتژمێری هۆشمەند بابەتگەلی زۆرمان بڵاوكردۆتەوە و و زۆریشمان ناساندوون.. كاتژمێرە هۆشمەندەكان بە زۆری لەسەر یەكێك لە دوو سیستەمی ئەندرۆید و ئەی ئۆ سی كار دەكەن.. جگە لە كاتژمێری هۆشمەندی جۆری EXE watch نەبێت، كە دەتوانێت لەسەر هەردوو سیستەمەكە كار بكات. سەرەكیترین خاڵی بەرچاو كە لە كاتژمێرەكەدایە ئەوەیە بەكارهێنانی زۆر سادەیە. تەنانەت ئەوانەی كە كەم ئەندامیشن دەتوانن بە ئاسانی بەكاری بێنن. بەكارهێنەر دەتوانی بە جوڵەی دەست بۆ لای راست یان چەپ پەیوەندییەكە رەت بكاتەوە یان وەریبگرێ.. وەك زۆر كاتژمێری دیكەش تایبەتمەندی زانینی كەش و هەوا، زانیارییەكانی پەیوەند بە تەندروستی وەك سووتاندنی كالۆری و پێوانی رێگا و هەنگاوەكانی تێدایە..
Top