داگرتنی یاری بەهێزی Lost Withinـی کۆمپانیای ئەمازۆن بە خۆڕایی.
ئێستا لە پێگەی ئەمازۆندا ئەم یاریە بە نرخی ۳.۹۹$ دۆلار دەفرۆشرێت و خاوەن چەندین هەواداری تایبەتە.
بەڵام ئەوەی بزانم ئێوە بە کەمی ناوی ئەم یاریەتان بیستووە و بە گرافیکە ناوازەکەیتان نەزانیوە لە کاتێکدا کە قەبارەی (٤۲۱ – ٤۷۲) مێگابایتە کە تەنها APK یە و پەڕگەی obb لەگەڵدا نیە.
یاری Lost Witin ترسێکی باشە، بەڵێ خاوەن ترسێکی باشە، پێکەنینی منداڵ و دەنگی دەرگای شکاو و هاواری بوونەوەری نامۆ. کاتێک تۆ هێمن دەبیتەوە، چەرخی کورسیە ژەنگاویەکان لار دەبنەوە و بێدەنگی و هێمنی دەشکێنن و دووبارە دەتخەنەوە گێژاوی بیرکردنەوەوە.
چەندەها نوسراوی سەر دیوار و شوێنی نهێنی و دۆزینەوەی کلیلێک بۆ ئەو دەرگایەی کە شوێنی دەرچوونی تۆیە.پێگەی جیهانی Trusted Review کە تایبەتە بە پێداچوونەوە و ئەستێرە پێدان، ۹/۱۰ ئەستێرەی داوە بەم یاریە وەکو پێگەکە خۆی ئاماژەی پێدەدات (ترسێکی باشە!).
شێوازی یاریەکە ڕۆشتنە (بە کۆنتڕۆڵی خۆت) بە چەند ڕێگایەکی تاریک و ئاڕاستەی ڕۆشتنەکان بە پەنجە و کرتەکانی خۆت دیاری دەکەیت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس پێویستە ئامێرەکەیان جەیلبرەیک کردبێت سوود لەم ڕێنماییانە وەربگرە:
http://iphone.mob.org/game/lost_within.html
سەرچاوە www.kitn.net
