مایکرۆسۆفت دەستی کردووە بە فرۆشتنی ئامێری Hololens لە ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تر.
بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئەوەی بڵاوکردەوە کە بە نیازە دەست بکات بە فرۆشتنی ئامێرەکە لە چەند وڵاتێکی تر بەهەمان شێوەی وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا، ئەویش وڵاتەکانی فەڕەنسا، ئوستوڕاڵیا، ئەڵمانیا، نیوزلەندا، UK و ئێرلەندایە.ئەمڕۆ فرۆشتن بە شێوەی Pre-order دەستی پێکردووە و وە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بە شێوەی گشتی دەفرۆشرێت و بەردەست دەبێت لە هەندێک لە کۆگاکان و نرخی فەرمی ئامێرەکە ۳.۰۰۰$ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.
وەکو دەزانین ئامێری هۆلۆ لێنز یەکێکە لە ئامێرە زیرەکەکانی ئامێرە جیهانە خەیاڵاویەکان ڕوونتر بڵێین شێوەیەکە لە ئامێری VR کە چەندین ڕوونکردنەوە و تایبەتمەندی ناوازەت بۆ دەخاتە بەرچاو و لە خێزانی سیستەمی Windows ۱۰ یە و خاوەن سیستەمێک کە هاوشێوەی تایبەتمەندیەکانی سیستەمی Windows ۱۰ـی هەیە کە ناوی Microsoft Holographicـە و بە شێوەیەکی بچووکتر و بەکارهێنانی ئاسانتر لە ویندۆوز ۱۰ ئەویش بە لەچاوکردنی ئامێرەکە و پەیوەست بوونی ئامێرەکە بەو شتانەی دەوروبەرت کە بەکاریان دێنیت. ئەمانەش تایبەتمەندیەکانین:
•پڕۆسێسەرێک بە خێرایی 1 گێگا هێرتز.
•ڕامی ۲ گێگابایتە.
•کامێرا ۲.٤ مێگاپێکسڵ.
•بوونی ڕوونمای لەمس: نەخێر.
•خاوەن تۆڕی: بلوتوز، IEEE 802.11ac (جۆرێکە لە تۆڕەکانی گەیەنەر) و LE.
سەرچاوە www.kitn.net
