گووگڵ درایڤ و درۆپ بۆکس و وەن درایڤ لە تورکیا بلۆککران
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە ئەم بلۆککردنە لەدوای ئەوە دێت کە دەستەیەکی لە گروپی هاکەری ڕێد هەت توانییویانە هەندێک ئیمەیڵی وەزارەتەکانی حکومەتی تورکی دزە پێ بکەن.
لەئێستادا و بەگوێرەی سەرچاوەکان لە هەندێک لەو کۆمپانیایانەی کە ئینتەرنێت دابین دەکەن ناتوانرێت ئەم خزمەتگوزارییانە بەکاربهێندرێن. لەو کۆمپانیایانەش TTNet و UyduNet و Turkcell ـن. بەڵام لە هەندێک تۆری تری ئینتەرنێتەوە توانای چوونە ناو ئەو خزمەتگوزارییانە هەیە لەلایەن هەندێک لە بەکارهێنەرانەوە.
شایەنی باسە، ئەمە یەکەم جار لە مێژوودا دەسەڵاتی تورکی ئەم خزمەتگوزارییە هەوریانە بوەستێنێت لەدوای ماوەیەکی زۆر کە بەردەوام لە جەنگدابووە لە وەستاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەر و چەندانی تریش.
سەرچاوە www.kitn.net
