بەپەلە: سامسۆنگ کۆچی دوایی Galaxy Note 7 ڕادەگەیەنێت.
شایەنی باسە، ئەم کۆچەی گالەکسی نۆوت ٧ لەدوای ئەوە دێت کە چەند ڕووداوی سوتان و گرگرتن و تەقینەوە ڕوویانداوە بەهۆی ئەم مۆبایلەوە و کۆمپانیای سامسۆنگ هەر زوو ڕایگەیاند کێشەکە لە دروستکردنی باترییەکە بووە و هەر زوو کۆمپانیا لە بازاڕەکانی کێشایەوە و داوای گەڕاندنەوەی کرد لە بەکارهێنەران و بەزوویی لەدوای گۆڕینی باتری بۆ جاری دووەم خستییەوە بازاڕ بەڵام بەداخەوە دیسانەوە حاڵەتی سوتان و گرگرتن و ئەمانە دەستیان پێکردەوە لەو جۆرەی کە سامسۆنگ چاکیشی کردبووە بەڵام دیارە بەخت یاوەری سامسۆنگ نییە ئەم جارە و ئەمە بۆ جاری دووەمیش دەبێت بیانگەڕێنێتەوە و بوەستێت لە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە.
لە ئێستادا سامسۆنگ ڕایگەیاندووە کە ئەم مۆبایلە لە بازاڕەکان بۆ جاری دووەم دەکێشێتەوە و لە بەرهەمهێنانی دەوەسێت. بەمەش گالەکسی نۆوت ٧ کۆچی دواییمان لێ دەکات و دەبێتە مێژوویەکی پڕ لە زیان بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ.
سەرچاوە www.kitn.net
