پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ماڵپەڕ

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ماڵپەڕ
حەز دەكەی سایتێكی تایبەت بەخۆت هەبێت، بەڵام لە دروستكردنی ماڵپەڕدا هیچ شارەزاییەكت نییە، لە كۆدەكان سەرت دەرناچێ. پرۆگرامێكی زۆر لەمبوارەدا هەن پرۆگرامیكی WYSIWYG Web Builde یەكێكە لەو پرۆگرامانە. ئەم پرۆگرامە بەهێزە دەتوانێت بەبێ ئەوەی كە هیچ شارەزاییەكی تەواوت لە دروستكردنی ماڵپەڕدا هەبێت، یان بزانی كۆدەكانی وێب چییە هاوكارت لە دروستكردنی ماڵپەڕدا. خودی پرۆگرامەكە دیزاینی لەپێشدا دروستكراوی تێدایە و بە ویستی خۆت دەتوانی گۆڕانكاری تێدا پێكبهێنێ.
بەشێك لە تواناكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- دروستكردنی ماڵپەڕ بەبێ شارەزابوون لە پرۆگرامەكانی HTML.
- توانای دانان و زیادكردنی لاپەڕەكان و پەسۆرد لەسەردانانیان.
- زیادكردنی نووسین بە ستایلی جوان وەك لۆگۆ و بەنێری سەرنج راكێش.
- دانان و زێدەكردنی كلیپ ئارتەكان
- دانانی پرۆگرامی دانلود كردن.
- توانای پشتیوانی كردن لە فایلە ڤیدیۆیەكان
- توانای زیادكردنی گەڕانی گوگل لە وێب سایتەكەدا
- توانای زیادكردنی دوگمەی سەرنج راكێش لە وێبدا.
- دانانی گەلەری وێنە بەشێوەی سەرنج راكێش.
Top