ماوسی جۆری Logitech G900 Chaos Spectrum

ماوسی جۆری  Logitech G900 Chaos Spectrum
ماوسی جۆری لاجتیك جی 900 لە ریزی ماوسە بەهێزەكان دێتە ژمار كە تایبەتن بە یاری ئەلكترۆنی، ماوسەكە بێ وایەرە و لە رێگای وای فایەوە بە كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت. ماوسەكە تایبەتمەندی بۆ هەردوو دەستی تێدایە واتە چەپ دەستەكانیش كێشەیان لەگەڵ ماوسەكە نییە. ماوسی ناوبراو 11 دوگمەی هەیە دەكرێت پرۆگرامیان بۆ دابندرێ بۆیە هیچ كاتێك لەگەڵ ماوسەكەدا تووشی كێشە نابی. تایبەتمەندیەیكی گرنگی ماوسەكە لەوەدایە هەركاتێك وزەی تەواوی هەبوو دەكرێت هەتا 30 كاتژمێر یاری پێبكەی.
Top