لە بابەتەكانی پێشوودا باسمان لە هەواڵێكی تەكنەلۆژیا كردبوو سەبارەت بە رۆبۆتێكی مایكرۆسۆفت كە لە شێوەی ورچ دەچێت، ئێستا كۆمپانیایەكی دیكەش رۆبۆتێكی دیكەی بەناوی (bearrobot) واتە ورچە رۆبۆتەكە بەرهەم هێناوە. ئەركی ئەو رۆبۆتە ئەوەیە كە چاودێری هەرچی ئامێری دیجیتالی ماڵەوەیە دەكات و هەڵیان دەكات دەیانكوژێنێتەوە و ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات، رۆبۆتەكە جوڵەی دەستی بەكارهێنەرەكە دەناسێت و وەك پەیامێكی فەرمان سەیری دەكات، بۆ نموونە كاتێك دەست بۆ سەرەوە دەبەی یانی تەلەڤزیۆنەكە هەڵبكە، ئەگەر بۆ خوارەوە واتە بیكوژێنەوە.. یان ئەگەر بەشێوەی بازنەیی دەستت بۆلای چەپ بسوڕینی یانی دەنگی كەم بكە. گشت ئامێرە دیجیتالییەكان وەك، سپیلیت، گلۆپ، پەردە و تەنانەت پرۆگرامەكانی سەر كۆمپیوتەریش دەكرێت بەو رۆبۆتە بسپێردرێن.