چاویلكەیەك بۆ چات كردن

چاویلكەیەك بۆ چات كردن
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر بەرفرە بوونە، ئەوەندە زۆرن لە ژمارە نایەن، تۆڕی كۆمەڵایەتی snap chat یش یەكێكە لەو تۆڕانە كە لەو توڕەدا دەكرێت وێنە یان فیلمێك لە خۆت بگری و بۆ هاوڕێیانتی بنێری و ماوەی دیتنەكە سنووردار بكەی، بۆ نموونە وای دابنێی كە ئەوان دەتوانن تەنیا كاتژمێرێك سەیری فیلمەكە بكەن و دواتر ئۆتۆماتیكی دەسڕێتەوە.
تۆڕی كۆمەڵایەتی ناوبراو لەم رۆژانەدا چاویلكەیەكی تایبەت بەو تۆڕەكە بەرهەم هێناوە، بەناوی copyright snap كە خۆی فیلم هەڵدەگرێتەوە و راستەوخۆش بۆ تۆڕەكەی بەڕێ دەكات. ئەو وێنانەی بەو كامێرایە دەگیرێن چوارچێوەیەكی بازنەییان هەیە و لە هەرلایەكەوە دەكرێت سەیریان بكەی.
Top