لاپتۆپێك بە ئاو كاردەكات
كۆمپانیای پلانت بووك لاپتۆپێكی نوێ ی بەرهەم هێناوە كە لە رووی كارپیكردن و دیزاینەوە شێوەیەكی جوان و ناسكی هەیە و بە دۆستی ژینگە ناسراوە .
ئەم لاپۆتپە لە جیاتی ئەوەی ووزە لەكارەبا وەربگرێت یاخود ووزەی خۆر بەكاربهێنێت بۆ دووبارە بارگاوی كردنەوەی پارتیەكەی , ئەوا بە ئاو كارەكات .
لاپتۆپی پلانت بووك كاتێك وزەی نامێنێ دەبێتە بۆرییەك و لەناو گلاسێك ئاو دەخرێت و وزەی پێویستی لەو ئاوە وەردەگرێت. ئەو لاپتۆپە تەواو لەگەڵ ژینگە دەگونجێت و بە ئاو كار دەكات و گازە زیانبەخشەكانی ژینگە لەخۆیدا دەمژێت و گازی ئۆكسجین بڵاودەكاتەوە، وەك هەموو رووەكێك كە ئەو كارە ئەنجام دەدەن. وزەی پێویستی لاپتۆپەكە ئەوكاتەی كە لە ئاوی دەخەیت، وەردەگرێت. ئەو لاپتۆپە خاوەنی شاشەیەكە كە دوو جامی هەیە و بە ئاسانی دەتوانێت لە گلاسێكی ئاوی بخەیت، بەم جۆرەی لای سەرەوە وزەی خۆی لە خۆر وەردەگرێت و لای خوارەوەش وزەی خۆی لە ئاو وەردەگرێت، ئەگەر ئەو لاپتۆپە بە كوژاوەیی لە ئاو بخرێت بەتەواوی شەحن دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێكە ئەم لاپۆتیە دیزاین كراوە , بەلام تاوەكو ئەمساڵ نەخراوەتە بازاڕەكانی جیهانەوە , بۆیە وا چاوەروان دەكرێت پێشوازیەكەی زۆری لێبكرێت .
نرخی ئەم لاپتۆپە تەنها 329 دۆلاری ئەمریكیە .
https://www.youtube.com/watch?v=Kaq1c-kDlI8
سەرچاوە techeye.org
