لە پرۆگرامی word دا بەتایبەتی word2016 تایبەتمەندی گرنگ هەن كە ئەگەر شارەزا بی ئاسانكاری زۆرت بۆ دەكات.. یەكێك لەم تایبەتمەندیانە دانانی رێكەوتی رۆژ (تاریخ) بەشێوەی ئۆتۆماتیكیە... بۆ روونكردنەوەی زیاتر بۆ نموونە تۆ فۆرمێكت هەیە كە مێژوو و رێكەوتی لەسەر نووسراوە، بەڵام دەبێت هەموو رۆژێ رێكەوتەكە نوێ بكرێتەوە، بۆ ئەوە پێویست ناكات خۆت بەدەست رێكەوتەكە بگۆڕی، بەڵكو بچۆ سەر بەشی insert و لەودا بەشی data&tame بدۆزەوە، شێوازێكی رێكەوتەكە دیاری بكە... هێمای راست لەسەر update automatically بدە.. ئۆتۆماتیكی بەپێی رێكەوتی رۆژ دەگۆڕدرێت..
بەشێكی گرنگی دیكە كە پێویستە بەكارهێنەر بیزانی و تا ئاسانكاری بۆ بكرێت بەشی quick كە ئەویش هەر لە بەشی insert دایە، بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانی نووسینێك كە رۆژانە زۆر بەكاری دێنێ جا پەرەگرافێك بێت، یان دێڕێك یان وشەیەك... خشتە، وێنە، فۆرم...تاد لەو شوێنەدا خەزن بكرێت، هەركاتێك مەبەستت بوو بە چوون بۆ سەر ئەو بەشە بە ئاسانی دەستت پێیان رادەگا و پێویستت بە دووبارە نووسینەوەیان نییە...